بەغدا - INA- فلەیح عوبەیدی
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆنترۆڵی ماددە هۆشبەرەكانی پۆلیسی سەڵاحەدین ژمارەی بازرگان و بەكارهێنەرانی مادەی هۆشبەر لە ماوەی (40) ڕۆژدا لە پارێزگاكە دیار کرد.
بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتییەكە،عەمید خەمیس مەزهەر ئەحمەد، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند : هەڵمەتی میدیایی و چالاكیی ئەمنی لە سەرتاسەری پارێزگاكەدا دەستیپێكرد، بۆ سنوورداركردنی بڵاوبوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان و ماددە دەروونییەكان.
ڕوونیشی كردەوە : كە چالاكییەكان بریتی بوون لە دانانی 90 كۆنتڕۆڵ، جگە لە هەڵمەت و كۆنفرانسی هۆشیاری و ئاماژەی بەوەدا : كە زیاتر لە 16 كەس بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە ماددە هۆشبەرەكان و نزیكەی 10 تۆمەتبار بە بەكارهێنانی ماددە دەروونییەكان لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە دەستگیركراون هەتا ئێستا.
جەختیشی لەوە كردەوە : بەڕێوەبەرایەتییەكە بەردەوامە لە بەدواداچوونی بازرگانان و فرۆشیار و بەكارهێنەرانی ماددە هۆشبەرەكان.