بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دەركردنی سزای زیندانی هەتاهەتایی بۆ تاوانبارێك ڕاگەیاند كە تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبای تەقاندەوە.
ئەنجومەنەكە لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : دادگای تاوانی دیالە سزای هەتاهەتایی بۆ تاوانبارێك دەركردووە بە تاوانی تەقاندنەوەی تاوەرەكانی گواستنەوەی كارەبا لە ناحیەی سەلام لە گوندی وەندییە.
ئاماژەی بەوەشكرد : بڕیاری دادگای تاوانبار بەپێی بڕگەكانی ماددەی 4/1 و لەژێر رۆشنایی مادەكانی 2/1 و 7ی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم ژمارە 13ی ساڵی 2005، و لەسەر ئاماژەدان بە ماددەی 132/1ی ساڵی 2005 سزاكان.