بەغداد – ا ه ع هێزێكی نەهێشتنی تاوان، ئەمرۆ یەك شەممە، چەند داواكراوێكی دەستگیر كرد بە تاوانی دزی و كوشتن و بازرگانیكردن بە مرۆڤ لە ناوچە جیاجیاكانی بەغداد. وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگەیاند: هێزێكی نەهێشتنی تاوان لە بەغداد چەند داواكراوێكی دەستگیركرد بە تۆمەتی رفاندن و كوشتن و دزیكردن، لەگەڵ چەند كەسێكی تر بە تۆمەتی بازرگانیكردن بە مرۆڤ. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە، 2 داواكراوی تریان بە پێی مادەی 4ی تیرۆر دەستگیركردوە، سەرجەم داواكراوانیش رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بەمەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان لەگەڵیاندا.