ئەمڕۆ دەستپێكی گەڕی یەكەمی خولی نایابی تۆپی پێی عێراق بەرێوەدەچێت

وەرزش
  • 9-10-2022, 13:18
  • +A -A

    بەغدا- INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە كێبەركێكانی تۆپی پێی خولی نایابی عێراق بۆ وەرزی نوێی 2022-2023 لە یاریگاكانی بەغدای پایتەخت دەست پێدەكات.
    گەڕی یەكەم چوار یاری بەرێوەدەچێت، یەكەمیان یانەی كارەبا میوانی نەفت ئەلوەسەت لە یاریگای ئەلزەوڕا كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ كۆدەكاتەوە ،یاری دووەم یانەی حدود یاری بكات لە هەمان كاتدا لەگەڵ یانەی ئەلدیوانییە میوانەكەی لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب دەبێت، لە كاتێكدا یاریگای نێودەوڵەتی ئەلمەدینە یاری ئەلتەڵەبە و قاسم بەڕێوەدەچێت كاتژمێر 5:15 خولەكی ئێوارە، ڕۆژی یەكەم بە یاری نێوان یانەی ئەلزەوڕا ویانەی سناعە كە لەیاریگای یەكەم بەرێوەدەچێت كاتژمێر 7:30ی ئێوارە كۆتایی دێت.
    تەواوكاری یارییەكانی گەڕی یەكەم سبەینێ دووشەممە بەردەوام دەبێت، كاتێك كاتژمێر سێی پاشنیوەڕۆ یانەی كەربەلا لە یاریگای نێودەوڵەتی كەربەلا میوانداری یانەی هەولێری ركابەرەكەی دەكات، یانەی نەفتیش میوانێكی قورس دەبێت لەسەر حیسابی نەفتی میسان لە میسان یاریگای نێودەوڵەتی لە هەمان كاتدا، هەروەها یانەی كەرخ لە هەمان كاتدا لە یاریگای كۆچكردوو ئەحمەد رازی لەگەڵ میوانەكەی زاخۆ كۆدەبێتەوە، لوتكەی یارییەكان قوەی جەوی و نەجەف كاتژمێر 5:15 خولەكی ئێوارە لە یاریگای نێودەوڵەتی شەعب بەڕێوەدەچێت، یارییەكان بە كۆبوونەوەی یانەی دهۆك لەگەڵ شوڕتەی میوانی كۆتایی دێت، كە كاتژمێر 7:30 لە یاریگای دهۆك بەڕێوەدەچێت .