وەزارەتی پەروەردە دەستپێكردنی چاپكردنی پرۆگرامەكانی خوێندن ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 9-10-2022, 13:16
  • +A -A

    بەغدا - INA- محەمەد تاڵبی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پەروەردە دەستپێكردنی چاپكردنی مەنهەجی خوێندنی ڕاگەیاند، هاوكات پشتڕاستیكردەوە كە لە بەڕێوەبەرایەتییەكانیدا كۆگایان هەیە.
    فەلاح قەیسی جێگری سكرتێری وەزارەتی پەروەردە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاندووە و گوتی : كۆمپانیای نەخیل و بەشێك لە وەزارەتەكان كە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە پەسەندكراون، دەستیانكردووە بە چاپكردنی پرۆگرامەكانی خوێندن.
    قەیسی پشتڕاستی كردەوە :لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی پەروەردەدا كۆگای مەنهەج هەیە، لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندندا بەسەر خوێندكاراندا دابەش دەكرێت.
    رۆژی 17/9/2022 وەزارەتی پەروەردە رایگەیاند : ژمارەیەك پێشنیازی پێشكەشی ئەنجومەنی وەزیران كردووە سەبارەت بە مەلەفی چاپكردنی پرۆگرامی خوێندن، هاوكات پشتڕاستی كردەوە كە نووسراوێكی فەرمی بۆ سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەكانی بڵاوكردۆتەوە بۆ وەرگرتنەوەی كتێبەكان لەبەردەستی خوێندكاراندان بۆ بەدەستهێنانی ڕێژەیەكی باش بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی خوێندكاران لە ماوەی ساڵدا.