بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی دەستپاكی فیدراڵی دەركردنی فەرمانی بانگهێشتكردنی لە دژی (8) بەرپرسی وەزارەتی پیشەسازی و كانزاكانی ڕاگەیاند، دەركردنی (3) فەرمانی پشتڕاستكردەوە بۆ بانگهێشتكردنی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای پیشەسازی دەرمان لە سامەڕا.
لە بەیاننامەیەكدا كە لەلایەن بەشی لێكۆڵینەوەكانی دەستەكە هاتووە و بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژە بەوەكراوە : دادگای لێكۆڵینەوەی سەڵاحەدین كە تایبەتە بە پرسەكانی دەستپاكی، سێ فەرمانی بانگهێشتكردنی دەركردووە دژی بەڕێوەبەری گشتی ئێستای كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی دەرمان و پێداویستییە پزیشكییەكان لە سامەڕا، بەهۆی مانەوەی لە خەرجییە ڕاستەقینەكانی تەرخانكردنی دارایی لە بودجەدا وپلانەكانی ساڵی 2020، بەبێ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست بۆ بەدەستهێنانی ڕەزامەندییە بنەڕەتییەكان، جگە لە كەمبوونەوەی پارەی نەختینەی كۆمپانیاكە لە ماوەی ساڵی 2020دا.
لەدرێژەی قسەكانیدا گوتی : بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی دەرمان و پێداویستی پزیشكی لە سامەڕا جگە لەوە پێشێلكاری لە پرۆسەی كڕینی كەرەستەی (كارمیسیدین و هامۆتڕۆپین) و (كۆمەڵە حەب) ئەنجامداوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : لە فەرمانی دووەمی دامەزراندندا بەڕێوەبەری بەشی یاسایی و بازرگانیشی گرتۆتەوە، لە كاتێكدا فەرمانی سێیەم یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیاكە و (بەڕێوەبەرانی بەشە بازرگانییەكان، كۆنترۆڵی ناوخۆیی و چاككردنەوە و پلاندانان)ی لەخۆ گرتبوو، جگە لەو كەسەی كە بەرپرسیارە لە كاری گومرگی لە كۆمپانیاكەدا.
ئاماژەی بەوەشكرد : دادگای لێكۆڵینەوەی سەڵاحەدین كە تایبەتە بە پرسەكانی دەستپاكی، فەرمانی بانگهێشتكردنی بۆ تۆمەتبار دەركردووە، بە پشتبەستن بە بڕگەكانی ماددەی (331) لە یاسای سزادان.