بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بانكی بازرگانی عێراق كەمكردنەوەی سوودی قەرزی كڕینی ئۆتۆمبێلی لە سەدا (8) بۆ سەدا (5) ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە سەرجەم هاوڵاتیان لە داواكردنیدا بەشداربوون.
نوسینگەی راگەیاندنی بانكەكە لە راگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق(INA) ناردووە و رایگەیاندووە : كە بڕیاردرا سوودی قەرزی (ئۆتۆمبێلەكەم) لە (8%) بۆ (5%) كەمبكرێتەوە، جەختیشیكردەوە : كە هەموو هاوڵاتیان و كارمەندان یان نافەرمانبەران بەشدارن بۆ داوای ئەم قەرزە بۆ مەبەستی كڕینی ئۆتۆمبێلەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد : مەرجی سپۆنسەر بۆ فەرمانبەرانی خاوەن هەمیشەیی هەڵوەشاوەتەوە كە موچەكانیان لە بانكی بازرگانی عێراق نیشتەجێیە، داوای لە هاوڵاتییان كردووە پێداچوونەوە بە بارەگای ئەو كۆمپانیایانەدا بكەن كە گرێبەست لەگەڵ بانكەكەدا دەكەن بەمەبەستی هەڵبژاردنی ئەو كۆمپانیایانە و ئۆتۆمبێل و وەرگرتنی نامەی كاندیدكردن بۆ ئەو ئۆتۆمبێلەی كە هاوڵاتیان هەڵیدەبژێرن.
هەروەها داوای كرد : پێداچوونەوە بە لقی بانكیدا بكرێت بۆ ئەوەی داوای پێدانی قەرزەكە بكات و نامەی كاندیدكردنی ئۆتۆمبێلەكە رادەست بكات، ئاماژەی بەوەشكردووە : ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەكە (5) ساڵە بە كەمبوونەوەی سوودی 5%"..
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : بۆ بینینی میكانیزمی پێدانی قەرزەكە و بارەگای سەرەكی كۆمپانیاكانی ئۆتۆمبێل كە گرێبەست لەگەڵ بانكەكەدا دەكەن، سەردانی ماڵپەڕەكەمان بكەن.