ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنی هاوبەش لە باشووری موسڵ دەستیپێكرد

ئەمنی
  • 9-10-2022, 13:05
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە لە باشووری شاری موسڵ ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی هاوبەش دەستیپێكرد.
    لە بەیاننامەیەكدا كە دەستەی حەشدی شەعبی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژە بەوە كراوە : یەكەكانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی نەینەوا لە حەشدی شەعبی كە نوێنەرایەتیان لەلایەن ئیدارەی ئۆپەراسیۆن و هەواڵگری فەوجی نوێنەرایەتییە تایبەتەكان و فەوجی یەكەمی لیوای 33، فەوجەكانی 11 و 14ی لیوای 59ی حەشدی شەعبی و فەرمانگەی یاریدەدەری هەواڵگری و زانیاری، بەڕێوەبەرایەتی پزیشكی، نەهێشتنی تەقینەوە و شەڕكەری قەڵغان و هەوڵی ئەندازیاری هێزەكانی حەشدی شەعبی و لە ژێر سەرپەرشتیكردنی بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەكانی فەرماندەیی ئەحمەد ئەسەدی، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی چوار میحوەریی دەستپێكرد بۆ گەڕان و ئاسایشی گوندەكانی ئیبراهیمیە، حسەینییە، موزملات و تەل ڕەیان، باشووری شاری موسڵ.
    ئاماژەی بەوەشدا كە لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنییەكەدا یەكەكانی سوپای عێراق لە فیرقەی 16 و فەوجەكانی فریاكەوتنی پۆلیسی نەینەوا ئامادە بوون.
    لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : پرۆسەی پشكنینەكە لە چوارچێوەی پلانە ستراتیژییەكاندایە بۆ بەدواداچوونی پاشماوەكانی داعش و وێرانكردنی حەشارگەكانی و دەستەبەركردنی بڕینی بەرپرسیارێتی، بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی هاوڵاتیان.