شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی شەمەری گەیشتنە شاری كەركوك

ئەمنی
  • 9-10-2022, 13:03
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە شاندێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی لیوا عەبدولئەمیر شەمەری جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان گەیشتە پارێزگای كەركوك.
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە: وەفدێكی ئەمنی بە سەرۆكایەتی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، لیوا عەبدولئەمیر شەمری گەیشتە پارێزگای كەركوك، ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەو شاندە كە پێكهاتووە لە فەرماندەی هێزەكانی پۆلیسی فیدراڵی و لیوا ساڵح ناسر عامری و ژمارەیەك سەركردەی ئاسایش و دەستەی كارمەندان.
    ئاماژەی بەوەشكرد :ئامانج لە سەردانەكەدا پێداچوونەوە بە دۆخی ئەمنی و پشكنینی سەرجەم یەكە سەربازییەكان و هەڵسەنگاندنی ڕێكارەكانی پێكهاتە و یەكەكانە لە سوپا و پۆلیسی فیدراڵی و خزمەتگوزارییە ئەمنییەكان كە لەژێر فەرماندەیی بارەگا پێشكەوتووەكاندا كاردەكەن بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لە كەركوك لە شەڕی داعش و سەپاندنی ئاسایش و سەقامگیری لە پارێزگای كەركوك.