بەغداد/ INA
وەزارەتی کارەبا ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە جەختیکردەوە لە جێگیربوونەوەی کارەبا وەک پێشتر پاش چارەسەر کردنی کێشەی بۆڕی گازی ئێرانی و لەهەمان کاتیشدا لایەنە ئەرێنیەکانی بەستنەوەی کارەبای بەوڵاتانی عەرەبی خستەڕوو.
وتەبێژی وەزارەت احمد موسی بە کەناڵی عێڕاقیەی ڕاگەیاند کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکرد وتی کێشەی گازی ئێرانی چارەسەر کراوە لەم ئێوارەیەوە.
هەروەها وتەبێژی وەزارەت وتی کە بەستنەوەی کارەبا لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ پێداویستیەکی گرنگە ، سەبارەت بەتورکیاش ڕێککەوننامەی بەگەڕخستنمان واژۆکردووە،
هەروەها ڕێککەوتننامەیەکی ستڕاتیژیشمان لەگەڵ سعودیە واژۆکردووە وچەند قۆناغێکیشمان لە پڕۆژەکە ئەنجام داوە ،وتیشی ناوچەکانی قائم و ڕوتبە و عکاشات و عانە لەپارێزگای ئەنباڕ پاشخانی ئابووری بەهۆی تیرۆرەوە داڕماوە بۆیە پێویستە لەگەڵ ئوردن هێڵی کارەبایی ناوچەکە ببەسترێتەوە، کەئەمەش دەبێتە هۆی
سەقامگیری بەخشینی وزەی نیشتیمانی ، جگەلەوەش بەم پڕۆژەیە عێڕاق دەبێتە ئەندامێکی کارای بازاڕی وزە و هەروەها عێڕاق بەهۆیەوە دەبێتە کوزەرگەیەکی زیندووی گواستنەوەی وزە.
ڕوونیشی کردەوە کە عێڕاق پێویستی بەمجۆرە ڕێککەوتنانە هەیە چونکە بەبەردەوامی خواست لەسەر وزە زیاد دەکات بەتایبەتی بودجە لەبندەستدانییە بۆیە پڕۆژەستڕاتیژیەکانمان تەواونەبوونە.