ئاسایشی نیشتمانی دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە لە رێگەی ئەلكترۆنیەوە خەڵكی ئیبتزازكردووە

ئەمنی
  • 8-10-2022, 18:55
  • +A -A

    بەغداد - INA

    دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمرۆ شەممە، دەستگیركردنی كەسێكی راگەیاند كە لە رێگەی تۆڕی ئەلكترۆنیەوە ئیبتزازی كچانی كردووە.
    دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دەزگای ئاسایشی نیشتمانی بەردەوام بوو لە هەوڵەكانی بۆ كەمكردنەوەی دیاردەی تەشەنەكردنی خراپبەكارهێنانی ئەلكترۆنی و كاریگەرییە سلبییەكانی لەسەر كۆمەڵگا، بە ڕەچاوكردنی ئەو سكاڵایەی كە دەزگاكە پێی گەیشتووە سەبارەت بە بوونی كەسێك كە هاوڵاتییەكی لە یەكێك لە وڵاتە عەرەبیەكان ئیبتزازكردووە.
    ئاشكراشیكرد: لەسەر بنەمای ڕەزامەندی دادوەری، هێزێكی دەزگاكە دوای گەیشتنی بە ناونیشانی نیشتەجێبوونی لە ناوچەی مەحمودیەی باشووری بەغدا، توانی تۆمەتبارەكە دەستگیر بكات.
    رونیشیكردەوە: كە تۆمەتبارەكە بەپێی مادەی (452) دەستگیركراوەو و رادەستی دەسەڵاتی دادوەری تایبەتمەند دەكرێت بۆ وەرگرتنی سزای دادوەریی خۆی.