كازمی دڵنیای لەبەردەوامبوونی هەوڵەكان بۆ ئاوەدانكردنەوەی بەغدا و شوێنەوارە مێژوویی و كەلەپوورییەكانی دەكاتەوە

سیاسی
  • 8-10-2022, 18:20
  • +A -A

    بەغداد - INA
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران ئەمرۆ شەممە، جەختی لەسەر بەردەوامبوونی هەوڵەكانی بۆ ئاوەدانكردنەوەی بەغداو ئاوەدانكردنەوەی شوێنەوارە مێژوویی و كەلەپوورییەكانی كردەوە.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران سەرۆكایەتی كۆبوونەوەی ئەو لیژنەیەی كرد كەئەركی نۆژەنكردنەوەی مۆنۆمێنتی ئازادی لەگۆڕەپانی تەحریر و پاركی ئومە لە ناوەڕاستی بەغدا كرد، و ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: كازمی گوێی لە ڕوونكردنەوەیەكی ورد گرت كە لەلایەن لیژنەكەوە لەسەر بەرەوپێشچوونی كار و قۆناغەكانی نۆژەنكردنەوە و ئاوەدانكردنەوەی دەستی پێكردووە، كە پاركی نیشتمانی و مۆنۆمێنتی ئازادی و مەیدانی تەحریر و نزیكەكانی دەگرێتەوە كە كارەكە گەیشتووەتە قۆناغی باش و بڕیارە بەم نزیكانە تەواو بكرێت.
    بەپێی راگەیەندراوەكە، كازمی ستایشی بەرەوپێشچوونی ئەو كارەی كردووە كە خۆی سەرپەرشتی دەكات و ئاماژەی بەوەكردووە: گرنگی ئەو شوێنە بەهۆی ئەو بایەخە ڕەمزییەی كە لە ویژدانی هەموو عێراقییەكاندا هەڵیگرتووە، بەتایبەتی ئەو گەنجانەی كە مەیدانی تەحریر و مۆنۆمێنتی ئازادی بە بەرجەستەكردنی تێكۆشانی گەلانی عێراق و ڕووكەشی ئازادی بیروڕاو دەربڕین و وەبیرهێنانەوەی ئەو شەهیدانە دەزانن كە خۆیان لە پێناو ئازادی و چاكسازیدا بەختكردووە.
    ئاماژەی بەوەكرد: كەپێویستە گرنگی بەكوالیتی و چۆنیەتی كاركردن بدرێت و پابەندی خشتەی كات بن، و تەئكیدیكردەوە: بەردەوامبوون لەهەوڵەكانی ئاوەدانكردنەوەی بەغداو ئاوەدانكردنەوەی شوێنەوارە مێژوویی و كەلەپوورییەكانی و گرنگیدان بەسروشتی خزمەتگوزارییەكانی شارەوانییەكان و جەتیشی لەسەر گرنگیی هاوكاری هەمووان لەپێناو تیشك خستنەسەر ڕووی كەلتووری و شارستانی پایتەخت كردەوە.