بەهۆی كەمی ئاوەوە پەرلەمان میوانداری وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو دەكات

سیاسی
  • 8-10-2022, 17:59
  • +A -A

    بەغدا - INA
     ئەمڕۆ شەممە، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاریدا میوانداری وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو بکات بۆ تاوتوێکردنی پرسەکانی کەمی ئاو لە سێشەممەی داهاتوودا.
     حەلبوسی لە ڕاگەیاندراوێكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بە پشتبەستن بەو داواكارییەی كە لەلایەن 25 پەرلەمانتارانەوە پێشكەش كراون و ئەو داواكارییەی كە لەلایەن لیژنەی كشتوكاڵی پەرلەمانەوە پێشكەش كراوە، بڕیاردرا رۆژی سێشەممەی داهاتوو بڕگەیەك بۆ بەرنامەی كار زیاد بكرێت كە". میوانداریکردنی وەزیرانی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو لەخۆدەگرێت”.
     ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە میواندارییەکەدا باس لە پرسەکانی کەمی ئاو و پلانی کشتوکاڵی و بەبازاڕکردن و نرخی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەکرێت."