هەردوو پردی سینەك و جمهوری بەڕووی هاتوچۆدا كرانەوە

ئەمنی
  • 8-10-2022, 17:56
  • +A -A

    بەغدا - INA - فاتیمە ڕەحمە
     ئەمڕۆ شەممە، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا، لیوا ئەحمەد سەلیم، ئاڕاستەی کردنەوەی پردی جمھوریە و سینەك لە ناوەندی بەغدای پایتەخت کرد بەڕووی هاتوچۆدا.
     لیوا سەلیم بە ئاژانسی ھەواڵی عێراقی راگەیاندووە، "فەرمان دەرچووە سەرەتا پردەکانی سینەك بکرێتەوە، دواتر جمھوریە لەبەردەم ھاتوچۆدا بکرێتەوە".
     ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "سەرجەم ڕێگا داخراوەكانی پایتەخت دەكرێنەوە، كەرتەكانی ئەمنیش گەڕاونەتەوە دۆخی ئاسایی خۆیان"، ئاماژەی بەوەشدا كە "سەبارەت بە كاری چاككردنەوەی پردی جمھوریە، پرسەكە تەكنیكییە بۆ بەڕێوەبەرایەتی ڕێگاوبان و پردەکان، و ڕادەی پێویستی کردنەوەی بە شێوەیەکی بەشەکی یان بە تەواوی تا تەواوبوونی کاری چاککردنەوە دیاری دەکات."