بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە ئەنجومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەكەمی بۆ پڕۆژە یاسای چارەسەركردنی خراپ بەكارهێنانی خانووبەرەی دەستپێكرد.
بەشی راگەیاندنی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و رایگەیاندووە : ئەنجوومەنی نوێنەران دەستیكردووە بە خوێندنەوەی یەكەم بۆ رەشنووسی یاسای مامەڵەكردن لەگەڵ خراپ بەكارهێنانی خانووبەرە.
ئەمڕۆ شەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان كارەكانی دانیشتنی ژمارە 3ی پەرلەمانی بۆ خولی دووەمی یاسادانان، بە ئامادەبوونی 198 نوێنەر كردەوە.