بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كارەبا تەواو كردنی چاككردنەوەی بۆریی غازی ئێرانی بۆ دابینكردنی ناوچەی ناوەڕاست ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەكی وەزارەتەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : چارەسەری تەواوكردنی ئاودەرچوونی بۆریی غازی ئێران كە بۆ هەرێمی ناوەڕاست دابینكراوە تەواو بووە و ئاماژە بەوە كراوە : لایەنی ئێرانی كاری چاككردنەوەی پێویستی تەواو كردووە.
جەختیشی لەوە كردەوە : كە لە ئێستادا غازەكە پەمپ دەكرێت بۆ ئەوەی بگاتە 20 ملیۆن مەتر سێجا لە ڕۆژێكدا، هەروەها پێدانی كارەبا وەك دوێنێ دەست پێدەكاتەوە.