بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان پشتڕاستی كردەوە كە عێراق بڕگەیەكی بەپەلە پێشكەشی یەكێتی پەرلەمانی نێودەوڵەتی دەكات بۆ داواكردنی پاراستنی سەروەری وەڵات.
لە میانی دانیشتنی پەرلەماندا حەلبوسی رایگەیاند بەپێی راگەیەندراوێكی بەشی راگەیاندنی ئەنجومەنەكە، كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە : كە عێراق لە میانی كۆبوونەوەكانی یەكێتی پەرلەمانەكانی نێودەوڵەتی، بڕگەیەكی بەپەلە دەخاتەڕوو بۆ داوای پاراستنی سەروەری عێراق و ڕاگرتنی هێرش و دەستێوەردانەكان لە كاروباری ناوخۆی عێراق بۆ بەدەستهێنانی پشتیوانی نێودەوڵەتی دەکات.
ئەنجوومەنی نوێنەران، لە میانی دانیشتنەكەیدا كە ئەمڕۆ شەممە بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان و بە ئامادەبوونی 198 نوێنەر بەڕێوەچوو، دەستی بە تاوتوێكردنی بۆردومانی ئێران بۆ سەر هەرێمی كوردستان كرد.ع