بەهۆی ئاگرکەوتنەوەی پاسێک لە هیندستان 11 کەس گیانیان لەدەستدا

جیهانی
  • 8-10-2022, 14:06
  • +A -A

    بەدواداچون/INA
    به‌رپرسێكی هیندستان رایگه‌یاند كه‌ به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، له‌سه‌ر رێگایه‌كی خێرای رۆژئاوای هیندستان پێكدادان لە نێوان بارهه‌ڵگرێك و پاسێك روویداو لە ئەنجامدا 11 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
     "ئیکناس شیندی " بەرپرسی باڵای هەڵبژێردراوی ویلایەتەکە رایگەیاند" لەئەنجامی ھەمان رووداو 24 کەسی دیکەش برینداربوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری "ناشیک" کە یەکێکە لە شارەکانی ویلایەتی "ماهاراشترا" 
     ئەو بەرپرسە ڕوونیشی كردەوە،کە لەکاتی پێکدادانەکە زۆربەی سەرنشینەكان خەوتبوون، كاتێك پاسەكە لە دەوروبەری كاتژمێر پێنجی بەیانی ئاگری گرتووە، و تەواوی ئۆتۆمبێلەكەش سوتاوە.