بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی زیقار پشتڕاستی کردەوە کە ڕێوشوێنی یاساییان گرتۆتەبەر بەرامبەر بەکارمەندێک کە بە تەقاندنی گوللە ئەفسەرێکی کوشتووە و کارمەندێکی دیکەشی بریندار کردووە.
لەبەیاننامەیەکدا كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگاکەوە بڵاو کراوەتەوە و کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە" ھێزە ئەمنییەكان لە پارێزگای زیقار دەستیان كردووە بە گرتنەبەری رێوشوێنی یاسایی پێویست بەرامبەر بە کارمەندێک كە تەقەی لە ئەفسەرێك بە پلەی عەقید لە پۆلیسی فریاكەوتن كردووە ،لەئەنجامدا بۆە هۆی مردنی،ھەروەک ئەندامێکی دیکەشی بریندار کرد، کە بۆ چارەسەر گواسترایەوە بۆ نەخۆشخانە.
بەیاننامەکە روونیشیکردۆتەوە " کە لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ زانینی ھۆکاری ڕووداوەکە.