بەغداد/INA
ئەمڕۆ شەممە، لیژنەی دارایی پەرلەمان دڵنیاییدا لەبارەی گرێبەستەكان ، لە ئەگەری ئامادەنەبوونی بودجە و تەواوبوونی ماوەی یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایشی خۆراك و گەشەپێدان.
"جەمال کۆچەر " ئەندامی لیژنەكە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند" بابەتی وانەبێژ و ئەوانەشی کە بڕیاڕی 315 دەیانگرێتەوە پەیوەستە بە یاسای پاڵپشتی فریاگوزاری بۆ ئاسایش و گەشەپێدانی خۆراک، جەختیشی كردەوە كە یاساکە بەدڵنیایەوە بەرگێکی یاسایی ھەیە.
"کۆچەر" ئاماژەی بەوەشکرد"وانەبێژەکان و ئەوانەشی کە لەچوارچێوەی بڕیاڕی ٣١٥ دەیانگرێتەوە، بوونەتە بەشێک لە هێزی کاری دەوڵەتی عێراق،ھەروەک بوونەتە بەشێک لە بودجەی بەکاربردن کە ئەگەر بودجەش نەبێت پارەیان بۆ خەرج دەکرێت.
دڵنیاییش دەدات کە پێویست بە هیچ ترس و نیگەرانییەک ناکات لە تەرخانکردنی پارە بۆ گرێبەستەکان، چونکە ئەوان بەشێکن لە هێزی کاری دەوڵەت.