بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، ئەنجوومەنی نوێنەران تاوتوێی بۆردومانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان دەکات.
لە بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەران، کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە، ئاماژەی بەوەکردوە ، کە لە دانیشتنی ئەمرۆی ئەنجومەن گفتوگۆ لەبارەی بۆردومانی ناوچەکانی کوردستانی عێراق لەلایەن ئێرانەو دەکرێت .
"محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران,ئەمڕۆ شەممە, کارەکانی دانیشتنی ئەنجومەنی بۆ خولی دووەمی یاسادانان کردەوە.
ھاوکات لە بەیاننامەیەکی ئەنجوومەنی نوێنەران، كە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاندوە "کە "مەحەمەد حەلبوسی " بەئامادەبوونی 198 پەرلەمانتار كارەكانی دانیشتنی ژمارە 3ی پەرلەمان كردووەتەوە.