تۆماركردنی بەنداوی عەزیمی شوێنەواریی و قەنتارەی سپی لە تۆماری لیستی شوێنەراوی جیهانی

ناوخۆ
  • 6-10-2022, 19:52
  • +A -A

     بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، شانەی ڕاگەیاندنی حكومەت خستنەڕووی بەنداوی شوێنەواریی عەزیم و ئەلقەنتارە سپی لە تۆماری لیستی شوێنەواری جیهانی ئاودێری ڕاگەیاند.
    شانەی سەر بە ئەمانەتی ئەنجوومەنی وەزیران لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوە كردووە، "بەنداوی شوێنەوارناسیی عەزیم لە پارێزگای دیالە، و سەرچاوەی قەنتارە سپی لە پارێزگای كەربەلای پیرۆز خراونەتە نێو لیستی رێكخراوی شوێنەورانی ئاودێری جیهانییەوە"، لە كاتی كۆبوونەوەكانی ٧٣هەمین ئەنجومەنی جێبەجێكاردا ڕێكخراوی نێودەوڵەتی ئاودێری و پاكوخاوێنی (ICID) لە شەشی ئەم مانگە (ئۆكتۆبەری ٢٠٢٢) لە ئەدلاید لە باشووری ئوسترالیا بەسترا.
    شانەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، "ئەوەی لە ئەدلاید ڕوویدا دەستكەوتێكی گەورەیە بۆ حكومەتی عێراق و وەزارەتی سەرچاوەكانی ئاو و هاندەرێكی گەورە پێكدەهێنێت بۆ بەدەستهێنانی دەستكەوت و دەستكەوتی زیاتر".