بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی کۆچ و كۆچبهران ۆچبەران دەستپێکردنیبە دابەشكردنی یارمەتییەکی دارایی نوێی بۆ ئەو خێزانانەی کە دەگەڕێنەوە ناوچەکانی خۆیان.
عوسمان غانمی وەزیری كۆچ و كۆچبەران بەوەكالەت رایگەیاند، "وەزارەت دەستیكردووە بە دەستپێكردنی یارمەتییەكی دارایی نوێ كە بڕی ملیۆنێك و نیو دینارە، بۆ ئەو خێزانانەی دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەكانی نیشتەجێبوونی ئەسڵی".
ڕوونیشی كردەوە، "بەخشینەكە 6666 خێزانی لەخۆ گرتبوو"، جەختیشی كردەوە كە "بڵاوكردنەوەی ئەو بڕە پارانە دوای ئەوە هات كە هەوڵێكی بەهێز درا بەمەبەستی پێدانی شایستەیی ئەو خێزانانە و باشتركردنی بارودۆخی ژیانیان لەژێر رۆشنایی ئەو بارودۆخە سەختە ئابوورییەی كە دەورەیان داوە لەدوای ئەوان گەڕانەوە لە کەمپەکانی ئاوارەبوون”.
جەختیشی لەوە کردەوە، "پێویستە خێراتر بکرێت لە تەواوکردنی مامەڵەکانی باقی خێزانەکان بۆ ئەوەی لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بیانخەنە ناو یارمەتییە داراییەکانەوە، دوای بەردەستبوونی بودجەی پێویست بۆ ئەم بابەتە".