هەولێر- INA
هەرچەندە پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆكانیش لە پڕۆژەیاساكە ناڕەزاین ، پەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای بەردەوامبونی خولی پێنجەمی پەرلەمانی كوردستان كرد.
پەرلەمانتارانی ئۆپۆزسیۆن و سەربەخۆكانیش لە پڕۆژەیاساكە ناڕەزای بوون و داوایانكرد سەرۆكایەتی پەرلەمان رونكردنەوە بدات كە ئەو پڕۆژەیە پاڵپشت بە كام ماددەی یاسایی و دەستوریی خوێندنەوەی بۆ دەكرێت، بەهۆی ئەوەش كە وەڵامی داواكارییەكانیان نەدرایەوە، لەكاتی خوێندنەوە بۆ پڕۆژەیاساكە وەك ناڕەزاییەك كێشایان بە مێزەكانی بەردەمیاندا.
بەپێی ئەم پرۆژە یاساییە تەمەنی پەرلەمانی کوردستان تاوەکو كۆتایی وەرزی یاسادانانی پایزەی ساڵی 2023 درێژدەکرێتەوە، بەو پێیەش پەرلەمان، حکومەت و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان تا 2023/12/31 لەکارەکانیان بەردەوام دەبن.