هەولێر- INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەگەڵ دادوەر سالار عەبدولسەتتار، وەزیری دادی حكومەتی ناوەند كۆبوونەوە و لەو دیدارەدا، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی كوردستان كرا.
لە دیدارەكەی سەرۆكی حكومەت و وەزیری دادی حكومەتی ناوەند ، گفتوگۆ دەربارەی پەرەپێدانی هاریكاری و هەماهەنگیی نێوان وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەری هەرێمی كوردستان لەگەڵ وەزارەتی داد و دەسەڵاتی دادوەریی فیدراڵی و گرنگیی پاراستنی سەروەریی و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی و دادگاكان كرا.
ئاماژە بەوەشدرا، لە تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا، جەخت لە گرنگیی دەرچوونی رۆژنامەی وەقائیعی عێراقی بە زمانی كوردی وەك زمانێكی فەرمی لە عێراق كرا.