لە گومرگی ناوچەكانی ناوەڕاست دەست بەسەر 11 بارهەڵگردا گیرا

ناوخۆ
  • 6-10-2022, 13:34
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستبەسەرداگرتنی 11 بارهەڵگر بە پێشێلكردنی مەرج و كۆنترۆڵی هاوردەكردن لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەكانی ناوەڕاست راگەیاند.
    بەڕێوەبەرایەتی گومرگی لە راگەیەندراوێكدا، كە گەیشتووەتە ئاژانسی هەواڵی عێراقی "بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەكانی ناوەڕاست توانیویەتی دەست بەسەر (11) بارهەڵگردا بگرێت (پاتری، كەرەستەی خاو بۆ دروستكردنی تەعقیمكەری پزیشكی، دار، پێداویستی پزیشكی، جوانكاری و ئامێری یەدەگ ، مەڕمەڕ) بە پێشێلكردنی مەرجەكان و كۆنترۆڵەكانی هاوردەكردن.
    ئاماژەی بەوەشكردووە، "رێوشوێنی یاسایی پێویست دژی پێشێلكارییەكان گیراوەتەبەر"، ئاماژەی بەوەشكردووە، "پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنەكە بە پشتیوانی پۆلیسی گومرگ بووە".