بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە بانكی رافیدەین رایگەیاند، قەرزی 50 ملیۆن دیناری نۆژەنكردنەوەی خانووی نیشتەجێبوون و دروستكردن و كڕینی خانووی نیشتەجێبوون لەخۆدەگرێت.
لە راگەیەندراوێكی بانكی رافیدەین ، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژە بەوە كراوە "ئەو قەرزانەی بۆ نۆژەنكردنەوە، یان دروستكردنی خانووی نیشتەجێبوون یان كڕین بۆ فەرمانبەران و هاووڵاتیان و خانەنشینان بە یەك پارە دەدرێت".
ئاماژەی بەوەشكرد، "ماوەی دانەوەی قەرزی 50 ملیۆن تا 10 ساڵە، بە رێژەی سوودی 5%".