بەغدا - INA - محمد تاڵبی
ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی كارەبا پشتڕاستی كردەوە، هێڵی كارەبای عێراق بۆ ئوردن وەك قۆناغی یەكەم 150 مێگاوات بۆ وڵات زیاد دەكات، هاوكات وادەیەكیش بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە دیاری دەكات.
ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتی كارەبا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، "قۆناغی یەكەمی پرۆژەی بەیەكەوە بەستنەوەی كارەبای عێراق و ئوردن واژۆ كراوە، كارەكانیش دەستیپێكردووە بۆ ئەوەی بە راستیی وێستگەی گۆڕینی ریش بە شاری قائیم ببەسترێتەوە لە ڕێگەی هێڵەكانی ڕیشا-قائیمەوە".
موسا ئاماژەی بەوەشكرد، "پەیوەندی كارەبای عێراق و ئوردنی لە قۆناغی یەكەمدا 150 مێگاوات مسۆگەر دەكات و زیاد دەكات بۆ عێراق، هەروەها هاتنی عێراق بۆ بازاڕی وزە بەرز دەكاتەوە، رەنگە ببێتە دەروازەیەك بۆ چوونە ژوورەوە یان دامەزراندنی سیستەمی پەیوەندی عەرەبی".
لە درێژەی قسەكانیدا وتی "قۆناغە بەشەكانی هێڵی پەیوەندی كارەبامان لەگەڵ ئوردن تەواو كردووە، هاوینی داهاتووش ئامادە دەبێت."
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیران و هاوتا ئوردنییەكەی، بشر هانی خەساونە، بەردی بناغەی پڕۆژەی بەیەكەوە بەستنەوەی كارەبای عێراق و ئوردنیان دانا.