سەرۆكی كۆمار، لەپیرۆزبایی جەژنی جەما دا، ئێمە جەخت لەسەر دەستەبەركردنی مافی ئێزدییەكان دەكەینەوە

سیاسی
  • 6-10-2022, 13:14
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەرهەم ساڵح، سەرۆكی كۆمار، پیرۆزبایی ڕۆژی جەژنی جەما لە ئێزدییەكان دەكات ، هاوكات جەختی لەوە كردەوە كە مافەكانیان زامن كراوە.
    ساڵح لە تویتێكدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بۆ ناوبراو، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدوایدا هاتووە، رایگەیاند: " گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی سەرجەم خوشك و برا ئێزدییەكانمان دەكەم، ھیوادارم لە كەشێكی پڕ لە ئارامیدا، رۆژانی جەژن بەخێر و خۆشی بەڕێبكەن.
    جەختیشی لەوە كردەوە، "پێویستی گەرەنتی كردنی مافەكانیان و كۆتایی هێنان بەو كێشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە".