بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای ئاسایشی نیشتمانی لە پارێزگای میسان رزگاركردنی رفێنەرێك و دەستگیركردنی دوو لە رفێنەرەكانی راگەیاند، هاوكات داواش لە هاوڵاتیان دەكات وریابن و ئاگاداری ئەو باندە تاوانكارانە بن لە سۆشیال میدیا كە ئۆتۆمبێل یان كەرەستە دەخەنە بەردەستان بە نرخێكی سەرنج راكێش بۆ قوربانییەكە ڕابكێشن.
لە راگەیەندراوێكی دەزگای ئاسایش، كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری و رەزامەندی دادوەری، هەروەها دوای هەڵكوتانە سەر شوێنی رفاندنەكە لەلایەن مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانییەوە كە توانیویانە ڕفێندراون ئازاد بكەن كە خەڵكی پارێزگای ئەنبار بوون، لەلایەن یەكێك لە باندە چەكدارەكانەوە هێنرابوون بۆ كڕینی ئۆتۆمبێلێك لە ڕێگەی یەكێك لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە، بە نرخێكی سەرنجڕاكێش پێشكەش كرا بۆ فرۆشتن.
ئاماژەی بەوەشكردووە، "باندەكە ٢٠ هەزار دۆلاریان لە رفێنەرەكە دزیوە، دواتر داوای لە خێزانەكەی كردووە فدیە ٨٠ هەزار دۆلار بدەن بۆ ئازادكردنی".
ئاماژەی بەوەشكرد، "مەفرەزەكانی ئاسایشی نیشتمانی بەردەوامن لە بەدواداچوونی ئەم باندە چەكدارە، كە تێوەگلانیان لە زۆربەی رفاندنەكانی میسان سەلمێندرا مەفرەزەكانمان توانیان دەستگیریان بكەن و ڕەوانەی دەسەڵاتە دادوەرییەكان بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەیان”.
ئاسایشی نیشتمانی داوا لە هاوڵاتیان دەكات "ئاگاداربن و ئاگاداری حاڵەتە هاوشێوەكان بن لە پارێزگای میسان، كە تیایدا ئۆتۆمبێل یان كەرەستە لە سۆشیال میدیا نمایش دەكرێت لەلایەن باندەكانەوە كە هەوڵدەدەن هاوڵاتیان بە شێوازی جۆراوجۆر ڕابكێشن بۆ دزینی پارەكانیان".