بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دووپاتیكردەوە، كە پڕۆژەی بەستنەوەی كارەبایی ڕێڕەوی ئاڵوگۆڕی وزە لە نێوان عێراق و ئوردن مسۆگەر دەكات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی كە ڕەنگدانەوەی و وەرگێڕانێكی ڕاستەقینەی سیاسەتی كراوەیی و هاوكارییە كە لەلایەن حكومەتەوە پەسەندكراوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیران لە راگەیەندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، رایگەیاندووە، "مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و بشر هانی خەساونە سەرۆكوەزیرانی ئوردن ،بەردی بناغەی كارەبای عێراق-ئۆردنیان دانا".
كازمی دووپاتی كردەوە كە ئەو پڕۆژەیە رێگەی ئاڵوگۆڕی وزە لە نێوان عێراق و ئوردن مسۆگەر دەكات، ئەمەش رەنگدانەوەی راستەقینە و وەرگێڕانی سیاسەتی كرانەوە و هاوكارییە كە ئەم حكومەتە پەسەندی كردووە".
ئاماژەی بەوەشكرد، "هەردوولا كۆبوونەوەیەكی دوو قۆڵییان ئەنجامدا، لە پەراوێزی دەستپێكردنی پڕۆژەكەدا، كە تێیدا باسیان لە ڕێگاكانی پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و پەرەپێدانی هاریكاریی ناوچەیی كرد لە ژێر رۆشنایی كۆبوونەوەی سێ قۆڵی بەغدا، كە تێیدا سەركردەكانی ئوردن، میسر و عێراق بەشداربوون"، ڕوونیشی كردەوە كە "كۆبوونەوەكە ئەوەی بەخۆیەوە بینی كە لێكۆڵینەوە بوون لەسەر جێبەجێكردنی پڕۆژەكە. ئەو ڕێككەوتنانەی لەنێوان هەردوو وڵاتدا ئەنجامدراون و چوونە بواری جێبەجێكردنیان، بەتایبەتی لە بوارەكانی بەستنەوەی كارەبا، كشتوكاڵ، گواستنەوە، ئاسایشی خۆراك، و لە بواری پەیوەندییە دارایی و بانكیەكان، و پەرەپێدانی ژێرخان وچەند بوارێكی تر.
نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوەدا كە "هەردوولا سووربوونی حكومەتی عێراق و ئوردنیان دەربڕی بۆ پەرەپێدانی میكانیزمی كاری دوو قۆڵی، بە شێوەیەك كە لەگەڵ ئاسۆی كاری ناوچەیی و گەشەپێدانی بەردەوامدا یەكبگرێتەوە، هەروەها هەوڵەكان بۆ ئامادەكاری بۆ لوتكە سێ قۆڵی داهاتوو". بۆ باسكردنی دۆسێی سیاسی و ئابووری و ئەمنی.