بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی نەزاهە دەركردنی دوو بڕیاری سزای زیندانی كردنی بەرپرسانی وەزارەتەكانی بەرگری و شاراوانی و نیشتەجێكردن ڕاگەیاند.
بەشی لێكۆڵینەوەی دەستەی نەزاهە لە راگەیندراوێكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ئاماژەی بەوەكردووە، "دادگای تاوانی كەرخ و شاری حلە كە تایبەتمەندن لە دۆسیەكانی نەزاهە، دوو سزای زیندانیكردنیان بە غیابی دەركردووە لە دژی بەڕێوەبەری گشتی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەكان لە وەزارەتی بەرگری و بەڕێوەبەری گشتی شارەوانییەكانی بابل، یەكەمیان، بەهۆی زیان گەیاندی بە موڵكی گشتی.
لە راگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوە كراوە "دادگای تاوانی كەرخ سزای شەش ساڵ زیندانی بۆ بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامە لە وەزارەتی بەرگری پێشوو دەركرد، بەهۆی ئەوەی بە ئەنقەست زیانی بە موڵكی گیشتی گەیاندووە بە خەرجكردنی ئەو بڕە پارەیە لە گرێبەستێك كە لەلایەن وەزارەتەكەوە ئەنجامدراوە بۆ گرینی (400) ئۆتۆمبێلی لاندكرۆزەر. و (100) ئەمبولانس وەرگرتیان لە لایەن ئەو كەسانەی كە مۆڵەتی وەرگرتنیان نییە پێدراوە."
ئاماژەی بەوەشكرد، "دادگای تاوانی حلە كە تایبەتە بە لێكۆڵینەوە لە دۆسیەكانی نەزاهە، سزای زیندانیكردنی توندی بۆ بەڕێوەبەری گشتی پێشووی شارەوانییەكانی بابل بۆ ماوەی دوو ساڵ سەپاند، بەهۆی ئەو پێشێلكاریانەی كە لەلایەن ئەوە ئەنجامی داوە بە مەرجەكانی گرێبەستی كڕین". (4) ئۆتۆمبێلی "كۆمپرێسەری پاشەڕۆ" جۆری "ئەزوز" بۆ شارەوانی قاسم لە كۆمپانیای گشتی بۆ پیشەسازی ئۆتۆمبێل و كەرەستە لە ئەسكەندەریە.
ئاماژەی بەوەشكرد "تاوانبارەكە حیسابكردنی غەرامەكانی بۆ دواكەوتنی لەسەر كۆمپانیاكە نەكردووە دوای تەواوبوونی ماوەی پرۆسێسكردن كە (180) رۆژە، ئەمە جگە لەوەی 95%ی بەهای گرێبەستەكەی داوە".
بەڕێوەبەرایەتییەكە پشتڕاستی كردووەتەوە، بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، كە "هەردوو دادگاكە بە غیابی ئەو دوو بڕیارەیان دەركردووە بە پشتبەستن بە بڕگەكانی مادەكانی (٣٤٠ و ٣٣١) لە یاسای سزادان، هەروەها فەرمانی دەستگیركردن و گەڕانیان لە دژی دەركردووە، لە هەمان كاتدا پشتگیریان لە دەستبەسەرداگرتنەكە كردووە". لە موڵك و ماڵی جووڵاو و نەجووڵاویان".