حكومەتی هەرێم لەبارەی كاركردنی كارمەندانی بیانی بڕیارێكی دەركرد

ئابوری
  • 6-10-2022, 10:52
  • +A -A

    هەولێر - INA
    حكومەتی هەرێمی كوردستان بڕیاریدا  حەفتاو پێنچ لەسەدا ( %75 )دەرفەتەكانی كار لە هەر پڕۆژە و پیشەیەك لە هەرێم بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت.  
    بڕیارەكەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە كۆپییەكی دەستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتوو وتێیدا هاتووە ، دەبێت 75%ی دەرفەتەكانی كار لە هەر پڕۆژە و پیشەیەك لە هەرێم بۆ هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان بێت، و نابێت بەكارخستنی كرێكاری بیانیی لە هەر پڕۆژە و پیشەیەك لە بازاڕی كەرتی تایبەت لە رێژەی %25 تێپەڕبكات.