بەغداد_ INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە مستەفا کازمی گەيشتە سنووری نێوان عێراق و ئۆردن.
نوسینگەی ڕاگەیاندینی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند کە "مستەفا کازمی سەرۆک وەزیران گەیشتە سنووری عێراق و ئۆردن.
ئاماژەی بەوەشکرد کازمی لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئوردن بەشیر هانی خەسونە بەردی بناغەی پرۆژەی هاوبەشی کارەبایی نێوان عێراق و ئوردن و دەستپێکردنی کارەکانی ڕادەگەیەنێت