وەزیری بازرگانی تەواوبوونی خەرجكردنی پارەی جوتیاران بۆ وەرزی گەنمی ساڵی 2022 ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 5-10-2022, 21:43
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزیری بازرگانی عەلا جبوری ئەمرۆ چوارشەممە، تەواوبوونی خەرجكردنی پارەی جوتیارانی بۆ وەرزی گەنمی ساڵی 2022 ڕاگەیاند.
    وەزیری بازرگانی لە بەیاننامەیەكی كورتی وەزارەتەكەیدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزارەت خەرجكردنی پارەی جوتیارانی تەواوكردووە بۆ وەرزی بەبازاڕكردنی گەنم بۆ ساڵی 2022.
    وتیشی: وەزارەتی بازرگانی پێشتر لە كۆتایی وەرزی بازاڕدا ڕایگەیاند كە ئەو بڕەی لەم ساڵدا بەرهەم دەهێنرێت دوو ملیۆن تۆنی تێپەڕاندووە.