بەغداد - INA
فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای واسیت ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 47 داواكراو بەپێی ماددە یاساییە جۆراوجۆرەكان لەكاتی ڕاهێنانێكی ئەمنیدا لەپارێزگاكە راگەیاند.
فەرماندەیی پۆلیس لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: مەفرەزەكانی پۆلیس لە پارێزگای واست مەشقێكی ئەمنیان ئەنجامدا بۆ بەهێزكردنی ڕێوشوێنی ئەمنی لە پارێزگاكەدا كە بووە هۆی دەستگیركردنی (47) داواكراو بەپێی ماددە یاساییە جۆراوجۆرەكان. دەستگیرا بەسەر (176) ماتۆڕسكیل بەهۆی سەرپێچییەوە ، جگە لە سەپاندنی (145) غەرامەی هاتووچۆ بەهۆی سەرپێچیكردنی ئۆتۆمبیلەكانیان.
ئاشكراشیكرد: ڕێكاری یاسایی لە دژی داواكراوان و سەرپێچیكاران گیراوەتەبەر و ڕەوانەی ناوەندە تایبەتمەندەكان كراوە بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان.