بەغداد - INA
وەزارەتی دەرەوە ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: هەماهەنگی لەگەڵ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی هەرێم بۆ رێگری لە دوبارەبونەوەی تۆپبارانەكان دەكات، ئاماژەی بەوەشدا: بۆردومانكردنی خاكی عێراق لە وڵاتانی دراوسێوە كۆتایی بە هەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر ناهێنێت.
وتەبێژی وەزارەت ئەحمەد سەحاف بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەزارەتی دەرەوەی عێراق چەند هەنگاوێكی بەرەو بۆردومانەكانی ئێران ناوە لەوانە دەركردنی بەیاننامەیەكی بە توندی و بە توندی ئیدانەی كرد لە ئەنجامی ئەو دەستدرێژییە تاكلایەنەی ئێران كە كاریگەری كردۆتە سەر ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق و چەندین شەهید و برینداری لێكەوتەوە.
ئاشكراشیكرد : باڵیۆزی ئێران لە بەغدا بانگكراوە و یاداشتێكی ناڕەزایی توندی پێداوە، وتیشی: هەماهەنگی لەنێوان وەزارەتی دەرەوەو فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و دەسەڵاتدارانی هەرێمی كوردستانی عێراق هەیە بۆ رێگری لە دوبارەبونەوەی بۆردومانەكان بۆ سەر خاكی عێراق.
رونیشیكردەوە: وەزارەتی دەرەوە ئەو بۆردومانانە بەگۆڕانكارییەكی مەترسیدار لەقەڵەمدا و وتیشی: بەردەوامبوونی بۆردومانەكە كۆتایی بەهەوڵەكانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لەهەرێم ناهێنێت بەڵكو گرژیی ئەمنی زیاتر دەكات و لەسەر ئاستی عێراق و ناوچەكەش.