وەزیری نەوت: هەناردەی عێراق كاریگەری نابێت لە سەر بڕینی بەرهەمهێنان

ئابوری
  • 5-10-2022, 21:11
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئیحسان عەبدولجەبار ئیسماعیل وەزیری نەوت ئەمرۆ چوارشەممە دووپاتیكردەوە: كە هەناردەكردنی عێراق كاریگەری نابێت لەسەر بڕیاری ئۆپێك بۆ كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان.
    ئیسماعیل لە میانەی ئامادەبوونی لە كۆبوونەوەی چل و پێنجەمی لیژنەی چاودێری هاوبەشی وەزاری و سی و سێیەمین كۆبوونەوەی وەزاری گروپی ئۆپیك پڵەس، لە بارەگای سكرتارییەتی گشتی ڕێكخراوی وڵاتانی هەناردەكاری نەوت (ئۆپێك)، لە شاری ڤییەنای پایتەختی نەمسا لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، رایگەیاند: لەكۆبوونەوە وەزارییەكان گفتوگۆكرا سەبارەت بەپێشكەوتن و تەحەداكانی بەردەم بازاڕی نەوت، بەتایبەتی دوای دابەزینی نرخی نەوت و ناسەقامگیری بازاڕەكانی نەوت.
    بەپێی ڕاگەیەندراوەكە، وەزیری نەوت جەختی لە پەرۆشی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت ئۆپیك و هاوپەیمانە نا ئۆپیكەكانی كردووە بۆ بەدەستهێنانی سەقامگیریی و هاوسەنگی زیاتر لە نێوان دابینكردن و داواكاریدا.
    ئیسماعیل ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: كۆبوونەوەی وەزارییەكان دەگەڕێت بەدوای سەقامگیری زیاتر و وتیی: گروپی ئۆپیك پڵەس لە گەیشتن و پاراستنی سەقامگیری و هاوسەنگی بازاڕەكانی نەوت كە ڕەنگدانەوەی ئەرێنی بوو لەسەر ئابووری وڵاتانی بەرهەمهێنراو بە عێراقیشەوە.
    وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەدا كەبڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێنان هاوتەریب بووە لەگەڵ ئەو سیاسەتە ژیرانەی كە ئۆپێك پلەس لەماوەی ساڵانی ڕابردوودا پەیڕەوی كردووە.
    ئیسماعیل رونیكردەوە: كۆبوونەوەی وەزاریی "ئۆپێك پلەس" بڕیاریدا بە كەمكردنەوەی سەرجەمی بەرهەمەكان بە تێكڕایی 2 ملیۆن بەرمیل لە ڕۆژێكدا، بە بەشداری هەموو وڵاتانی بەرهەمهێن و بەپێی ئاستی پێویستی بەرهەمهێنان بۆ هەر یەك لە مانگی تشرینی دووەمی داهاتوو.
    بەپێی راگەیەندراوەكە، ئیسماعیل ئاماژەی بەوەكردووە: هەناردەی عێراق كاریگەری نابێت لەسەر ئەم كەمكردنەوەیە، لە ئەنجامی بەڕێوەبردنی بەكارهێنانی ناوخۆ و لە بەرامبەر بڕیاری كەمكردنەوەی بەرهەمهێناندا، بۆ پاراستنی توانای هەناردەكردنی ئێستا، ئەو هیوایەی دەرببڕی كە ئەم بڕیارە بە سەقامگیری و هاوسەنگی زیاترەوە بگەڕێتەوە بۆ بازاڕە نەوتییە جیهانییەكان و بۆ ئابووری نیشتمانی.