بەغداد - INA
سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح هادی عامری ئەمرۆ چوارشەممە لەگەڵ باڵیۆزی میسر لەعیراق وەلید محەمەد ئیسماعیل بارودۆخی سیاسی وڵاتی تاوتوێكرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: عامری ئەمرۆ لە نووسینگەی خۆی لە بەغدا پێشوازیكرد لە ئیسماعیل و كۆبوونەوەكەش شایەتی گفتوگۆی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و قاهیرە و ڕێگاكانی پەرەپێدانیان بوو.
ئاشكراشیكرد: هەر لەكۆبونەوەكەدا باس لەبارودۆخی سیاسی وڵات و پێویستی كۆتایی بەو قەیرانەی ئێستاو پێكهێنانی حكومەتێكی بەهێز كرا كەتوانای دابینكردنی باشترین خزمەتگوزاری هەبێت.