بەغداد - INA
وەزیری گواستنەوە ناسر حسێن ئەلشبلی ئەمرۆ چوارشەممە تەواوبوونی هەموو ڕێوشوێنەكانی پەیوەست بەپرۆژەی شەمەندەفەری بەغدای ڕاگەیاند، هەروەها پلانەكانی وەزارەتی ئاشكراكرد بۆ كاراكردنی گواستنەوەی زەمینی لەنێوان عێراق و وڵاتانی دراوسێدا.
شبلی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: وەك بەشێك لەپلانی خۆی بۆ پەرەپێدانی واقیعی گواستنەوە لەعیراق وەزارەت هەموو پاسەكانی ئامادەكردووە بەپێی پێویست یەك نهۆم و دوو نهۆمی بۆ پارێزگاكان دابینكردووەوە بەردەوامە لەكاركردن لەگەڵ میكانیزمی گواستنەوەی گشتی.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: وەزارەت ناتوانێت خاوەن ئۆتۆمبێلەكان ناچار بكات كار لەگەڵ خزمەتگوزاری (جی پی ئێس) بكەن بە ڕەچاوكردنی ئەوەی كە هەندێك لە ئۆتۆمبێلەكان ئەم خزمەتگوزاریەیان نییە، و رونیشیكردەوە: زۆرێك لەكۆمپانیاكانی بەغدا بەم خزمەتگوزارییەوە كار دەكەن.
سەبارەت بەپلانەكانی وەزارەت بۆ كاراكردنی گواستنەوەی زەمینی گشتی، شبلی جەختیكردەوە: ڕێككەوتنێكی سێ قۆڵی لەنێوان عێراق و میسر و ئوردن هەیە بۆ گواستنەوەی سەرنشینان و نرخی گواستنەوەش دانراوە، بەڵام بەهۆی نەخۆشی كۆرۆنا كە بەم دواییانە لە جیهان كەوتوە دواكەوتن هەیە، ئاماژەبەوەشكرد: هێڵی وشكانی لەنێوان عێراق و توركیا هەیە بۆ گواستنەوەی سەرنشینان، هێڵی گواستنەوەی نێوان عێراق و ئێران بەندە گواستنەوەی بەفڕۆكەوانی هەرزانتر و خێراتر لەگواستنەوەی زەوی.
لەبارەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی لە وڵاتانی دراوسێوە هاتوون، شبلی ئاماژەی بەوەكرد: كە وەزارەت هیوا دەخوازێت لە ماوەی 15 ڕۆژی داهاتوودا ئەو ترانزێتە بكاتەوە و تێبینی ئەوەی كرد كە "عێراق خزمەتگوزاری (جی پی ئێس) و قوفڵی ئەلكترۆنی لەم بوارەدا بەكارهێناوە.
سەبارەت بە شەەندەفەری بەغدا شیبلی ڕوونیكردەوە: دۆسیەكە لەبودجەی ساڵی 2021دا هاتووەوە وەزارەتی ئامادەیە و چاوەڕێی ئەو میكانیزمە دەكات كە لەبودجەی داهاتوودا بیگرێتەوە ئەگەر بەیەكێك لەپرۆژەكانی وەزارەتی گواستنەوە دادەنرێت، وتیشی: هەرچۆنێك بێت سكرتێری گشتی ئەنجومەنی وەزیران گرنگییەكی زۆری بەپرۆژەكە داوەو سەرجەمی ڕێوشوێنەكانی تەواوكردووەوە لەگەڵ كۆمپانیای فەرەنسی و كۆری كۆبوەوە بۆ تەواوكردنی هەموو پێداویستییەكانی شەمەندەفەرەكە.