سكرتارییەتی ئەنجومەنی وەزیران: 114 خوێندنگا رادەستی فەرمانگەكانی پەروەردە كراون

ناوخۆ
  • 5-10-2022, 17:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ چوارشەممە، رایگەیاند: كەنزیكەی 114 بینای خوێندنگە لەبەغداو پارێزگاكان ڕادەستی فەرمانگەكانی پەروەردەكراوە، هەروەك ئاماژەی بە 11 كێشەی یاسایی، دارایی، كارگێڕی و تەكنیكی كرد لە پرۆژەی ژمارەیەك یەك.
    وتەبێژی سكرتارییەت حەیدەر مەجید بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: دۆسیەی بینای قوتابخانەكان كە لەلایەن سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە سەرپەرشتی دەكرێت لە دوو بەش پێكهاتووە، ئەو بینایانەی كە مۆدێلی قوتابخانە لە ڕێككەوتننامەی چوارچێوەی عێراق و چیندا پێكهاتووە، دۆسیەی دووەم ڕەشنووسی ژمارە یەكیە كە چەند ساڵێكە لەكارخراوە وەك ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا ئەم دۆسیەیە بۆ سكرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ڕاسپێرێت.
    وتیشی: چەندین كۆبوونەوە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكان لەوەزارەتی پەروەردەوە پلاندانان و دارایی و هەروەها كۆمپانیا جێبەجێكارەكان ئەنجامدراو تێیدا هاتووە، دوای پێداچوونەوەی شایستەكانی دۆسیەكە دەركەوت كە 11 كێشەی یاسایی هەیە جگە لەكێشەی دارایی و ئیداری و تەكنیكی.
    ئاشكراشیكرد: لایەنە پەیوەندیدارەكانی كەرتی و كۆمپانیاكانی جێبەجێكار دەستیان كردووە بە چارەسەركردنی هەموو كێشە یاساییەكان و ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لە هەندێك لە پاشكۆیەكانی پرۆژەكە دواكەوتوە.
    رونیشیكردەوە: كۆمپانیا جێبەجێكارەكان دەستیان كردووە بە ئاڕاستەكردنی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران بە ڕێكاری ئیداری و دارایی و یاسایی بەمەبەستی پێشكەشكردنی دەستكەوتێك لەسەر زەوی و خشتەی كار و هتد و لێپرسینەوەی یاسایی بۆ كۆمپانیاكان دەكرێت.
    راشیگەیاند: تا ئێستا نزیكەی 114 بینا لە بەغدا و پارێزگاكان ڕادەستی فەرمانگەكانی پەروەردە كراون.