چەتەیەك دەستگیركرا كە سەرقاڵی دزینی وێنەی گۆرەكان و پێكهاتەكانی بوو لە نەجەف

ناوخۆ
  • 5-10-2022, 17:50
  • +A -A

    بەغداد - INA
    بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای نەجەفی ئەشرەف ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی چەتەیەكی ڕاگەیاند كە سەرقاڵی دزینی وێنەی مردوان و ناوەڕۆكی گۆڕەكان بوو لە گۆڕستانی وادی سەلام.
    بەڕێوبەرایەتییەكە لە بەیانمەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەك بەشێك لەهەڵمەتێكی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربونەوەی تاوان لە گۆڕستانی وادی سەلام بە سەرپەرشتی فەرماندەی پۆلیسی نەجەف لیوا باسم مەجید فەیسەڵ و عەقید عەللاوی حوسێن ئەلحجامی بەڕێوەبەری نەهێشتنی تاوان لە نەجەف، نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئەلكەرار توانی ئەو چەتەیە دەستگیر بكات.
    ئاشكراشیكرد: چەتەكان وێنەی ئەو مردووانە دەدزن كە لەسەر گۆڕەكان دانراون و سندوقی شوشە و ئەلەمنیۆم و دار یان ئەلەمنیۆم دەبەن و دواتر فڕێیان دەدەن جگە لە دزینی هەر پارچە كانزایی دیكە لەناو گۆڕەكان یان لە ڕێگای گۆڕستانەكە، ئەو چەتەیە سەدان دزی لەو جۆرەی لەناو گۆڕستانەكەدا ئەنجامداوە.
    ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: ئەو چەتەیە لێپرسینەوەی لێكراوە و دانی پێدا ناوە بە ئەنجامدانی ئەو كارە و بۆ وەرگرتنی سزای دادپەروەرانەی خۆیان ڕاپێچی دادگا كراوە.