بەغداد - INA
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی 4 كەسی ڕاگەیاند كە ستایشی ڕژێمی لەناوچوویان كردووە لە كاتی ئاهەنگەكانی ڕۆژی نیشتمانی لە ئەنبار.
ئاسایشی نیشتمانی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: بە بڕیاری دادگا مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی 4 كەسیان دەستگیركرد كەوێنەیان هەڵگرتبوو و لەئاهەنگەكانی ڕۆژی نیشتمانیدا لەپارێزگای ئەنبار و دروشمی ستایشكردنی ڕژێمی لەناوچوویان دەوتەوە,
ئاشكراشیكرد: لێدوانەكانی تۆمەتباران تۆماركراوەوە ئاماژە بەدەسەڵاتە تایبەتمەندەكان كراوە بۆ گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست لەدژیان بەپێی بڕگەی 7ی دەستووری عێراق، ئاشكراشیكردووە: دەزگای ئاسایشی نیشتمامی بەردەوام دەبێت لە چاودێریكردن و بەدواداچوونی هەموو ئەو كردارانەی كە یاسا پێشێل دەكەن و ئامانجیان دروستكردنی ئاژاوەیە.