بەغداد - INA
سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی سەید عەممار حەكیم ئەمرۆ چوارشەممە جەختی لەسەر پێكهێنانی حكومەتی خزمەتگوزاری نیشتمانی و بەردەوامبوونی دیالۆگی نێوان لایەنە سیاسییەكان كردەوە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی رەوتی حیكمە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: سەید حەكیم لە نوسینگەی خۆی بە جیا پێشوازیكرد لە باڵیۆزی بەریتانیا لەبەغدا مارك برایسۆن و باڵیۆزی فەرەنسا ئیریك شیفالیر و لەگەڵیاندا باس لەگەشەپێدانەكانی دۆخی سیاسی لەعیراق و ناوچەكەو هەروەها پەیوەندییە دووقۆڵییەكانیان كرد.
سەید حەكیم تەئكیدیكردەوە لەسەر پێویستیی بەردەوامبوون بەپێكهێنانی حكومەتی خزمەتگوزرای نیشتمانی و بەردەوامبوونی دیالۆگ لەنێوان لایەنە سیاسییەكاندا بۆ گەیشتن بە هاوكێشەیەكی پەسەندكراو بۆ هەمووان و هاوكێشەیەك كەتوانای لەخۆگرتن و جێبەجێكردنی پڕۆژەی چاكسازی هەبێت لەناو یاساو دەستووردا، داواشیكرد، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و بەریتانیا لەهەموو بوارەكاندا لەپێناو خزمەتكردنی بەرژەوەندیی هەمووان و بەدیهێنانی سەروەریی عێراق بەردەوام بێت.
هەروەها سەید ئەلحەكیم لەگەڵ باڵیۆزی فەرەنسا گفتوگۆیكرد لەبارەی پەرەسەندنەكانی كاروباری سیاسی لەعیراق و میكانیزمەكانی تەواوكردنی مافە دەستوورییەكان و پێكهێنانی حكومەتی خزمەتگوزاری نیشتمانی و ڕێگەكانی پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان عێراق و فەرەنسا.
سەید حەكیم دووپاتیكردەوە، بۆ كۆتاییهێنان بەو قەیرانە سیاسییەی ئێستا لە ڕێگەی دیالۆگ و زەرورەتییەوە بۆ عێراق و بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی، ناكۆكییە لاوەكیەكان هیچ شتێكی نوێ ناهێنێت جگە لە تێكدان و زیانگەیاندن بە بەرژەوەندی هاوڵاتیان.
جەختیشیكردەوە: لەسەر گرنگی وەبەرهێنان لەو دەرفەتە بەڵێندەرانەی كە عێراق لە ئاوەدانكردنەوەدا پێشكەشیان كردووە، ئاماژەی بەوەشكرد: كە خواستی بەهێزی عێراق بۆ كردنەوەی هەموو لایەك بۆ ئەوەی بەرژەوەندی خۆی بەدەست بهێنێت و سەروەری خۆی بپارێزێت.
هاوكات باڵیۆز جەختیشیكردەوە، كە فەرەنسا ڕێز لەئیرادەی عێراقییەكان دەگرێت بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەكانیان و لەهەمان دووری هەمووان وەستاوە.