هەوڵەكان بۆ دروستكردنی باڵێكی تایبەتی فڕۆكەوانی دەزگای دژە تیرۆر

ئەمنی
  • 28-09-2022, 12:28
  • +A -A

    بەغداد - INA
    دەزگای دژەتیرۆر ئەمرۆ چوارشەممە، هەوڵەكانی بۆ دروستكردنی باڵی فڕۆكەوانیی خۆی ڕاگەیاند و هاوكات ئەوەشی خستەڕوو كە دۆسیەی دامەزراندنی ناوەندێكی جیهانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر پێشنیارێكەو لەبەردەست فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكاندایە.
    سەرۆكی دەزگاكە فەریقی یەكەم روكن عەبدولوەهاب ئەلساعدی بەئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: "ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی چەتەكانی داعش بەردەوامە و هەموو گروپە تیرۆریستییەكان لەو شوێنانەی كە تێیدان لەناودەبرێن، وتیشی: لە هەموو ناوچەكان چونەتە سەر چەتەی تاوانكاران كە بریتین لە: بادۆش، مەكحول، حەمرین و گوندەكانی توخ.
    ئاشكراشیكرد: دەزگای دژە تیرۆر  بە توانایەكی تەواوەوە كاردەكات و ئاواتی یەكگرتنە بە تەواوكردنی باڵی فڕۆكەوانیی دەزگاكە لەناو پێكهاتەی ڕێكخراوەیی سەربەخۆیی لە جێبەجێكردنی ئەركەكان.
    سەبارەت بەدامەزراندنی ناوەندێكی دژەتیرۆری جیهانی ساعدی جەختیكردەوە: دۆسیەكە لەبەردەم فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكانە، وتیشی: ئێمە پێویستمان بە هەوڵ و هەماهەنگییە لەگەڵ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی و دەزگا ئەمنییەكان بۆ دەستكردن بە كاركردن.
    سەرۆكی دەزگای دژەتیرۆر، فەریقی یەكەم روكن عەبدولوەهاب ئەلساعدی ، دووپاتیكردەوە: پێشتر ڕەوتێك هەبوو بۆ دامەزراندنی ناوەندێكی نێودەوڵەتی لەبەغدا تایبەت بەبەرەنگاربوونەوەی تیرۆریزم.