ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2022/10/5 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له نيكۆلاس گارنه‌ر، نوێنه‌رى ئه‌مه‌ريكا بۆ كاروبارى سووريا و شاندێكى ياوه‌رى كرد.نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەڕاگەیندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە ڕاگەیاند: له ديدارێكدا كه كونسولى گشتيى ئه‌مه‌ريكا له هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، دوايين پێشهاته‌كانى سووريا و عێراق و هه‌ڕه‌شه‌كانى داعش، په‌يوه‌نديى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان و پێكهاته‌كان له سووريا و بارودۆخى كه‌مپه‌كان به‌تايبه‌تى كه‌مپى ئه‌لهۆل، تاوتوێ كرا. هه‌ردوولا جه‌ختيان له گرنگيى به‌رده‌واميى هاريكاريى هاوبه‌ش بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر و مه‌ترسييه‌كانى داعش كرده‌وه كه هێشتا مه‌ترسييه‌كى ڕاسته‌قينه‌يه له سەر سووريا و عێراق و ناوچه‌كه، هه‌روه‌ها به پێوستيان زانى وڵاتانى ئه‌ورووپا و ناوچه‌كه بۆ گێڕانه‌وه‌ى هاووڵاتيانيان له كه‌مپى ئه‌لهۆل له سووريا بۆ وڵاته‌كانيان، هاوكار بن.
هەروەها لەبەشێکی دیکەی ڕاگەیندراوەکەدا هاتووە کەسه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه تيرۆر به ته‌نيا به هێزى چه‌ك له‌ناو ناچێت، به‌ڵكو بۆ نه‌هێشتنى تيرۆر ده‌بێ له ڕێگه‌ى په‌روه‌رده و قوڵكردنه‌وه‌ى كولتوورى لێبورده‌يى و يه‌كترقبووڵكردن و پێكه‌وه‌ژيان، ڕووبه‌ڕووى بير و ئايدۆلۆژياى توندڕه‌وى و توندوتيژى ببينه‌وه.
پێويستيى گفتوگۆ و يه‌كڕيزيى نێوان لايه‌نه كوردييه‌كان و پێكهاته‌كانى ديكه له سووريا، دۆخى ناوچه‌كه به‌گشتى و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه بوو.