مەندەلاوی: ئەنجومەنی نوێنەران بەپەرۆشە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دەزگای شەهیدان

سیاسی
  • 5-10-2022, 11:39
  • +A -A

    بەغداد _INA 
    موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران جەختی لەسەر پەرۆشی پەرلەمان کردەوە بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دەزگای شەهیدان.
    لە راگەیەندراوێکی نووسینگەی مەندەلاوی کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاندووە " موحسین مەندەلاوی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران پێشوازی لە عبدلیلا نائێلی سەرۆکی دەزگای شەهیدا و بە ئامادەبوونی ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانەکان سەرۆک کرد،باسی لە کارەکانی دامەزراوەکە و ئەو تەحەدایانەش کرد کە ڕووبەڕووی دەبنەوە و پەرۆشی خۆی دەربڕی بۆ پشتگیریکردنی یاسادانان و ئەو بڕیارانەی کە زامنی مافەکانی شەهیدان و قوربانییەکانن و لە نێوانیاندا ئەو قۆربانیانەی سەردەمی ڕژێمی بەعس.
    ئەوەشی وت: "دانیشتنی ئێستای پەرلەمان بایەخێکی زۆر بە بەشە قوربانییەکان دەدات و کار بۆ هەموارکردنەوەی یاسای دەزگای شەهیدان دەکات و هەوڵەکانیشی دەخاتەگەڕ بۆ دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ بەشە جیاجیاکان بەتایبەتی ئەوانەی قوربانیان داوە بۆ نیشتمان.