بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی ئەمرۆ چوارشەممە، كەش و هەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگەیاند و پێشبینی دەكات هەفتەی داهاتووە باران ببارێت.
دەستەی كەشناسی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەش و هەوای وڵات، بۆ سبەینێ پێنجشەممە، ئاسایی دەبێت و پلەی گەرمیش نزیكە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە: كەشوهەوای هەینی ئاسایی دەبێت و پلەی گەرمیش نزیكە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.
رونیشیكردەوە: كەش و هەوای رۆژی شەممە چەند پەڵە هەورێك لە ناوچەی ناوەڕاستدا بوونی دەبێت، لەكاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باكور ئاسایی دەبێت و شەوانە بەشێكی ئاسمانەكەی دەبێتە هەور، لە كاتێكدا كەش و هەوای ناوچەی باشوور ئاسایی دەبێت، پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت لە بەشی ناوەڕاست و باشوور و كەمێك لە بەشی باكووری وڵات كەمترە.