بەغداد/ INA
نوێنەری عێڕاق محمد بحرالعلوم ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەرامبەر بەئەنجومەنی ئاسایش وتی چەقبەستنی سیاسی بووەهۆی پێکنەهێنانی حکومەت .
هەروەها بحرالعلوم لە وتەکەیدا کە ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی بەدوداچونی بۆکرد وتی چەقبەستوویی سیاسی بووەتە هۆکاری پێکنەهێنانی حکومەت ولایەنەسیاسەکانیش دەستیان کردووە بەگفتوگۆیەکی بونیادنەر.
وتیشی کە هێزەئەمنیەکان بەوپەڕی پیشەوەریانەوە مامەڵەیان لەگەڵ خۆپێشاندانی تشرینیەکان کرد، لەلایەکی دیکەشەوە ئاماژەی بەوەدا کە حکومەت خوازیارە کە فاکتەری سەقامگیری بێت لەناوچەکەدا.
ئاماژەشی بەوەکرد کە تۆپبارانی ئێران بووەهۆی شەهیدبوونی هاوڵاتیان و تۆقاندنیان و لەمبارەیەشەوە یاداشتنامەیەکی ناڕەزاییمان
ئاڕاستەی باڵیۆزی تاران کرد لەبەغداد، داواش دەکەین لەئەنجومەنی ئاسایش کە پاڵپشتی لەسەروەری عێڕاق بکەن.