بڕیارەکانی ئەمڕۆی دانیشتنەکەی ئەنجومەنی وەزیران

سیاسی
  • 4-10-2022, 19:28
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممەلەدانیشتنی سیوشەشەمی خۆیداکەبەسەرۆکایەتی مستەفاکازمی گرێیدا چەندبڕیارێکی دەرکرد.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی کازمی سەرۆکایەتی دانیشتنی ئاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی کرد 
    و لەمیانەی دانیشتنەکەدا پێشهاتە سیاسی وئابووریەکان باسکران.
    وتیشی کە کازمی سەرجەم وەزیرانی ئاڕاستەکرد کە بەهەمان گەرمو گوڕیەوە لەکارەکانیاندا بەردەوامبن و ئاستەنگەکان ڕابماڵن کەدەبنە لەمپەربەرامبەربەبەرژەوەندی هووڵاتیان.
    هەروەها بەیاننامەکە وتی کە ئەنجومەنەکە میواندارێتی پارێزگاری بانکی ناوەندی کرد بۆ باسکردنی کێشەی سپیکردنەوەی پارە و لەمڕووەوە چەند بڕیارێکی دەرکرد کەئەمانەنەن::
    1- دەربڕینی ڕەزامەندی لەسەر دیاریکردنی 
    دیوانی چاودێری دارایی وەک لایەنێکی چاودێری بۆ بەدووداچونی کاری ڕێکخراوە ناحکومیەکان بۆ نەهێشتنی هەوڵەکانی سپیکردنەوەی پارە ئەویش بەگوێرەی بڕیارەکانی هەردوومادەی (17/1)و17/7) لەیاسای سپیکردنەوەی پارە وبەداراییکردنی تیرۆری ژمارە 39ی ساڵی 2105.
    2- بڵاوکردنەوەی ئەم بڕیارە لە ڕۆژنامەی فەرمی بەپێی مادەی 17/1 لەیاسای سپیکردنەوەی پارە.
    هەروەها وەزیری خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی لەدانیشتنەکەدا ڕاپۆڕتێکی تێروتەسەلی دەربارەی دۆخی ئێستای خوێندن پێشکەش کرد کەدەرەنجام ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر ئەمانە دەربڕی: 
    - ڕاستاندنی ڕاسپاردەکانی ئەنجومەنی وەزاری بۆگەشەپێدانی مرۆیی ژمارە7ی
    ساڵی 2022 بەمشێوەیەی خوارەوە:
    1-ڕاستاندنی کۆبوونەوەی گفتوگۆکردن لەسەر
    تێکەڵبوونی باڵاخانەکانی وەزارەتەکانی خوێندنی باڵا و وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەو وەزارەتی پیشەسازی.
    2- جێبەجێکردنی ڕاپۆرتی کۆبوونەوەی فەرمانگە یاساییەکان لە وەزڵرەتەکانی پیشەسازی و ئاوەدانکردنەوەو شارەوانیەکان و 
    زانست وتەکنەلۆژیا .
    هەروەها ئەنجومەنی وەزیران ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر ئەم بڕیارانە: 
    1- دواخستنی وەرگرتنی پسولەی گومرکی لەسەر دەستەی پیشەسازی جەنگی بۆماوەی چوارمانگ.
    2- لێژنەی ئەمنی نیشتیمانی لیستێک ئامادەبکات بەو ماددانەی کە دواخستنی باجدان دەیانگرێتەوە.
    3- هەروەها بڕیاردرا لەسەر ڕازیبوون بۆکردنەوەی کۆنسوڵگەریەکی قەتەڕ لەشاری هەولێربەپێی مادەکانی (25٫26) لەیاسای خزمەتی دەرەکی ژمارە45ی ساڵی 2008 وڕێککەوتننامەی ڤیەننا بۆ پەیوەندیە کونسوڵگەریەکانی ساڵی 1963٫ لەهەمانکاتیشدا عێڕاق مافی خۆی دەپارێزێت لەکردنەوەی کونسوڵخانەیەک لە وڵاتی قەتەڕ لەسەربنەمای مامەڵەکردنی هاوکوفانە.